لە هەولێر

دوو تۆمەتبار بە سێ کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران

شۆڕش قادری

لە هەولێر دوو تۆمەتبار بە سێ کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران کە یەکێکیان خەڵکی دەرەوەی هەرێمی کوردستانە.

ئەمڕۆ سێشەممە 18.3.2025 بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، “دوای بەدواداچون لە لایەن هێزەکانمانەوە و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان و بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، دوو تۆمەتبارمان دەستگیر کرد بە ناوەکانی (ح ، أ ، ع) و ( ج ، ح ،خ )”.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە یەکێک لە تۆمەتبارەکان خەڵکی دەرەوەی هەرێمی کوردستانە و لە کاتی دەستگیر کردنیاندا، دەستگیراوە بەسەر سێ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ) و (مەریجوانە).

ئاسایشی هەولێر دەشڵێت، ئەو دوو تۆمەتبارە ماددە هۆشبەرەکانیان لە ناو ئۆتۆمبیلەکەیان حەشاردابوو بۆ ئەوەی بیهێننە ناو شاری هەولێر.