هەفتەی رابردوو

شەفافیەت؛ داهات نزیکەی پێنج ملیار دینار بووە

ئەحمەد مستەفا

لە نێوان 3.7.2026 بۆ 10.7.2026، سلێمانی و هەڵەبجە، لەگەڵ هەردوو ئیدارە سەربەخۆکەی راپەڕین و گەرمیان، چوار ملیار و 995 ملیۆن و 930 هەزار دینار داهاتیان هەبووە.

ئەو داهاتە سەرجەمی نانەوتین، لە حاڵێکدا هەفتەی پێشووتر، هەشت ملیار و 545 ملیۆن و 223 هەزار دینار بووە.

ماڵپەڕی شەفافیەت کە داهاتی ئەو دوو پارێزگایە و دوو ئیدارە سەربەخۆیە رادەگەیەنێ دەڵێ، داهاتی ئەم هەفتەیە، لە 85%ی بەشێوەی نەختینەو 15%ی بەشێوەی چەك بووە.

ماڵپەڕی شەفافییەت پلاتفۆرمێکی دیجیتاڵییە بۆ چاودێری و رێکخستنی داهاتە نانەوتییەکانی پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە، و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین، ئەم پڕۆژەیە لە تەمووزی 2022 دەستی پێکردووە.