ئەمڕۆ بەخاک دەسپێردرێت

تا بەیانی بەدیار تەرمەکەیەوە دانیشتوون

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

ئەمشەو تەرمی هەڵکەوت عەزیزی رۆژانامەنوس گەیشتەوە باوەشی کەرکوک و دوای ئەوەی نوێژ لەسەر تەرم کرا ئیتر لە مزگەوت هێشتوویانتەوە و بەدیارییەوە دانێشتوون.

تا ئێستا لە شەوەوە خەتمی قورئانی پیرۆز لەسەر تەرمەکە دەکرێت و هەموو هاوڕێ و کەسوکار و رۆژنامەنوسان بە دیارییەوە دانیشتوون.

هەڵکەوت عەزیزی دوێنێ لەسەر رێگای بەغدا – بەسرە بە رووساوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا و درەنگانی شەو تەرمەکەی گەیشتەوە کەرکوک.

پێداچوونەوە: توانا نەقی