کاریگەری هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر بەندەرەکانی ئێران
لە ئێران
خەڵک کوژراوە؛ سێنتکۆم دەڵێ 170 هێرشیان کردووە
ئەحمەد مستەفا
فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا “سینتکۆم” رایگەیاند، بۆ کەمکردنەوەی هێرشەکانی ئێران لە گەرووی هورمز، لە ماوەی دوو رۆژی رابرادوو زیاتر لە 170 شوێنی سەربازییمان لەناو خاکی ئێران بە ئامانج گرتووە.
بە قسەی فەرماندەییەکە کە لە پێگەی ئێکس ئاماژەی پێ کردووە، هێرشەکان سیستەمەکانی بەرگری ئاسمانی و شوێنەکانی کۆگاکردنی موشەک و درۆن و بەلەمە سەربازییەکانیان لە ناوچە کەناراوییەکانی نزیک گەروی هورمز بە ئامانج گرتووە.
ئەو هێرشانە، بۆ کەمکردنەوەی هێرشەکانی ئێرانە بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە گەروی هورمز.
ئەو هێرشانە لە کاتێکدایە، لە ئێران پەیڕەو و شوێنکەوتووانی خامنەیی فرمێسک لە چاویان دێتە خوارێ و رۆژی 28.02.2026 کە لە هێرشی مووشەکی ئیسرائیل و ئەمریکا کوژرا و ئەمڕۆ لە مەشهەد نوێژی مردوو لەسەر تەرمەکەی دەکرێ و بەخاک دەسپێردرێ.
لەبارەی زیانە گیانییەکان لە ئێران، وەزارەتی تەندرستی رایگەیاندووە، بەهۆی هێرشەکانەوە لە دوو رۆژی رابردوودا 14 کەس کوژراون و 78 کەسیش بریندار بوون.