منداڵێکی تازە لەدایکبوو - وێنە: پێگەی گووگڵ
بۆ سێیەم ساڵ
لە وێڵز و ئینگلتەرا ناونانی “محەمەد” رکابەری نییە
ئەحمەد مستەفا
ناوی “محهمهد” بۆ سێیهم ساڵی لهسهریهك پێگهی خۆی وهك بهناوبانگترین ناوی كوڕانی تازهلهدایك بوو له ئینگلتهرا و وێڵز پاراستوه، کە کۆی گشتی ژمارەی دانیشتووانی ئەم دوو ناوچەیەی بەریتانیا نزیکەی 59 ملیۆن کەسن.
راپۆرتی فەرمی نوسینگەی ئاماری نیشتمانی بریتانیا (ONS) ئەمەی پشتڕاستکردووەتەوە. ناوی “محەمەد” بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەک پێگەی خۆی وەک بەناوبانگترین و بەربڵاوترین ناوی کوڕانی تازەلەدایکبوو لە ئینگلتەرا و وێڵز پاراستووە.
ژمارەی منداڵان: تەنیا لە ماوەی ساڵی 2025دا، پێنج هەزار و 957 منداڵی کوڕ ناوی “محەمەد”یان (بەو رێنووسە دیاریکراوە: Mohammed).
رکابەرەکان، ناوی “نوح” (Noah) لە پلەی دووەمدا هاتووە کە نەک هەر نەگەیشتووەتەوە بە محەمەد، بەڵکو جیاوازییەکەیان فراوانتر بووە بۆ نزیکەی 2000 منداڵ، و ناوی “لیۆ” (Leo) لە پلەی سێیەمدا جێگیربووە.
شارەزایان هۆکاری سەرەکی ئەم مانەوەیەی ناوی محەمەد لە لووتکەدا بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە کە خێزانە موسڵمانەکان لە بریتانیا (کە ڕێژەیان نزیکەی 6٪ی دانیشتووانە) گرنگییەکی زۆر بە پاراستنی کەلوپەلی کولتووری و ئاینی خۆیان دەدەن و زۆربەیان ناوی پێغەمبەری ئیسلام بۆ کوڕی یەکەمیان هەڵدەبژێرن.
بەپێی دوایین ئامارە فەرمییەکانی سەرژمێری گشتی (Census)، پێکهاتەی دانیشتووانی ئینگلتەرا و وێڵز گۆڕانکاری گەورەی بەخۆیەوە بینیوە و بەرەو هەمەجۆرییەکی نەتەوەیی و ئاینی زیاتر هەنگاوی ناوە.