گەڕان بەدوای تەرمەکەی بەردەوامە
گەنجێک لە پردێ خنکا
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
سێ گەنج بە سواری ماتۆرسکیل دەڕۆن بۆ مەلە کردن لە زێی بچوک لە ناحیەی پردێ، لەوێ یەکێک لە گەنجەکان دەخنکێت و تائێستاش گەڕان بەدوای تەرمەکەیدا بەردەوامە و بە پێی قسەی هاوڕێکانی، ئەو گەنجە تەمەنی لە نێوان 30 بۆ 35 ساڵ دەبێت.
سەرچاوەیەکی لە پۆلیس رووبار بە 964ـی وت، رووداوەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 3.7.2026 روویداوە و دوای ئاگادارکردنەوەمان، دەوریەکانی پۆلیسی بە بەلەم و مەلەوانەوە دەستیان بە گەڕان کردووە لە ناو ئاوەکە و تاکو ئەم ساتە تەرمەکە نەدۆزراوەتەوە.
وتیشی، چەندین جار ئاگاداری هاوڵاتییانمان کردووەتەوە لە هەمو شوێنێکی زێیەکە مەلە مەکەن، چونکە پێچوپەنا و قامیشەڵانێکی زۆری تێدایە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر