یادى راپەڕینە

رۆژى چوارشەممە پشووە

964+

وریا فەتاح

رۆژى چوارشەممەى ئەم هەفتەیە، بە بۆنەى یادى راپەڕینەوە لەسەرجەم دامودەزگاکانى هەرێمى کوردستان پشووى فەرمییە.

5ـى 3ـى هەموو ساڵێک، یادى راپەڕینى خەڵکى هەرێمى کوردستانە.

حکومەتى هەرێم بڵاوى کردەوە، رۆژی چوارشەممە، 5ـی ئازار 2025 بە بۆنەی هەڵگیرسانی راپەرینە مەزنەكەی گەلی كوردستان، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێت.

دەشڵێت: رۆژى پێنجشەممە، 6ـی ئاداری 2025 دەوامی فەرمی دەست پێدەكاتەوە.

رۆژى چوارشەممە، 34 ساڵ بەسەر راپەڕینی خەڵکی کوردستان دژی رژێمی بەعس تێدەپەڕێت، کە لە 5ـی ئازاری ساڵی 1991لە رانیەوە بە بەشداری سەرجەم چین و توێژە جیاوازەکان بە پشتیوانی پێشمەرگە دەستیپێکردو به‌ رزگاركردنی‌ كه‌ركوك ‌و سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی‌ تر كۆتایی‌ هات.

یادى 50 ساڵەى کارەسات و بۆردومان

یادى 50 ساڵەى کارەسات و بۆردومان