ئەمریکا هێرشی کرد و ئێران وەڵامی دایەوە
شەوی رابردوو چی روویدا؟
ژووری هەواڵ
شەوى رابردوو کاتێک خەوتبوون شتى زۆر روویاندا، هەر لە هێرشى ئەمریکا بۆسەر ئێران و هەم لە هێرشى ئێران بۆسەر کوەیت و بەحرەین.
ورد و درشت کورت و پوخت، رووداوەکانى درەنگانێکى شەو و ئەم بەرەبەیانییە بەم شێوەیەن:
📌درەنگانێکى شەوى رابردوو، هێزەکانى ئەمریکا هێرشێکی فراوانی کردە سەر ئێران و لە چەند شارێک دەنگی تەقینەوە بیستران.
📌سێنتکۆم دەڵێت: 80 ئامانجمان پێکاوە.
📌ئەکسیۆسیش شوێنەکانى ئاشکرا کردووە و هێرشەکان بنکەکانی هەڵگرتنی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی و سیستەمی بەرگری ئاسمانی و سیستەمی چاودێری کەناراوەکانی گرتەوە.
📌 بە گوێڕەى سێنتکۆم، هێرشەکانى ئەمریکا وەڵامدانەوە بوون بۆ ئێران لە پاى ئەو هێرشانەى لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان کردوونیەتە سەر کەشتییە بازرگانیان.
بەڵام، هەر دواى هێرشەکانى ئەمریکا، ئێران دەستەوستان نەبوو، هێرشى کردە سەر کوەیت و بەحرەین.
📌وەک وەڵامدانەوەیەکیش بۆ سێنتکۆم کە وتبووى 80 ئامانجمان پێکاوە، سوپاى پاسداران دەڵێت: ئێمەش لە کوەیت و بەحرەین 85 ئامانجى ئەمریکامان پێکاوە.
📌پزیشکیانیش بۆ مەراسیمى ماڵئاوایى لە تەرمى خامنەیى هاتووەتە عێراق، بەڵام لەبەر هێرشەکان گەڕایەوە بۆ ئێران.
📌لەگەڵ هێرشەکاندا، بەرپرسێکی ئەمریکی بە وۆڵ ستریت جۆرناڵى وتووە بەردەوام دەبن لە دانوستانەکانیان لەگەڵ ئێران.
📌ئەو شەڕە پێشێلکردنى رێککەوتنە کاتییەکەیە، بەڵام سوپاى ئەمریکا دەڵێت: ئێران پێشیلى کردووە.
📌قاڵیبافیش دەڵێت: بەردەوامی “دەستدرێژی” ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان پێشێلکردنی لێکتێگەیشتننامەکەیە.
📌ئەو هێرشانە بێ مەڵامەت نەبوون، نرخى نەوت 6% بەرز بووەوە.
لەسەر ئاستى عێراق و هەرێمى کوردستانیش رووداوەکان بەم شێوەیەن:
📌لەکاتى مەشق و راهێنان، پێشمەرگەیەکى زێرەڤانى بەناوى “شێرکۆ ئیسماعیل” شەهید بوو.
📌ئەدمینی پەیجەکانی داعـ.ــــــ*ـش لە سنووری سلێمانی و کەرکوک دەستگیرکران.
📌عێراقیش سەرگەرمى مەراسیمى ماڵئاواییە لە تەرمى خامنەیى و ئەمڕۆ پشووە.
📌پڕۆسەى راوەدوونانى گەندەڵکارانیش بەردەوامە و بەڕێوەبەر و جێگرى دابەشکردنى کارەباى دیوانییە لەسەر وەرگرتنى بەرتیل دەستگیرکرا.