هەتا زووە سەردانی بانکەکانتان بکەن

لەدوای 31ی ئاب “هەژماری من” پارە بە کاش دابەش ناکات

فەرهاد حەسەن

پڕۆژەی (هەژماری من) دوایین کات و وادە بۆ وەرگرتنی کارتە بانکییەکان لەلایەن مووچەخۆرانەوە دیاریدەکات و دەڵێت، دوای رێکەوتی 31.8.2026 وەرگرتنی مووچە بەدەست (کاش) دابەش ناکات.

پڕۆژەکە داوادەکات، پێویستە مووچەخۆران فەرمانبەران و خانەنشینان سەردانی ئەو بانکانە بکەن کە مووچەیان لێ وەرگرتووە، چونکە پڕۆسەی دابەشکردنی مووچە بە شێوەی کاش نامێنێت.

بەپێی دوایین ئاماری فەرمی، تاوەکو ئێستا 862 هەزار و 168 موچەخۆری کەرتی گشتی لە رێگەی (هەژماری من)ـەوە تۆمارکراون و کارتەکانیان وەرگرتووەتەوە، کە دەکاتە 96%ـی کۆی مووچەخۆران.

بەپێی پارێزگاکانیش هەولێر 379 هەزار و 204 مووچەخۆر تۆمارکراوە کە دەکاتە 99%، دهۆک 188 هەزار و 164 مووچەخۆر تۆمارکراوە کە دەکاتە 99%، هەڵەبجە 15 هەزار و 886 مووچەخۆر تۆمارکراوە کە دەکاتە 93% و سلێمانیش 278 هەزار و 913 مووچەخۆر تۆمارکراون کە دەکاتە رێژەی  92%.