43 پلە بەرزترینە
پلەکانی گەرما وەک خۆیان دەمێننەوە؛ گەرمیان گەرمترین و حاجی ئۆمەران فێنکترینە
وریا فەتاح
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ و سبەی کەشوهەوای هەرێمی کوردستان جێگیر دەبێت و ئاسمان بەتەواوی ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش گۆڕانکارییەکی ئەوتۆیان بەسەردا نایەت.
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە (8.7.2026) و سبەینێ پێنجشەممە، خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت کە لە نێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتردایە لە کاتژمێرێکدا و ئاراستەکەشی باکووری رۆژئاوا دەبێت، مەودای بینینیش باشە و لە نێوان 8 بۆ 10 کیلۆمەتردا دەبێت.
سەبارەت بە پلەکانی گەرما، کەشناسی دەڵێت جێگیرن و نزیک دەبن لە تۆمارکراوەکانی رۆژانی پێشوو. گەرمیان وەک هەمیشە پشکی شێری بەرکەوتووە لە گەرمادا و ئەمڕۆ 42 پلە و سبەی 43 پلە تۆمار دەکات، لە بەرامبەریشدا حاجی ئۆمەران فێنکترین ناوچە دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بەم شێوەیە دەبن:
هەولێر: ئەمڕۆ 40، سبەی 41
سلێمانی: ئەمڕۆ 38، سبەی 39
دهۆک: ئەمڕۆ 39، سبەی 40
هەڵەبجە: ئەمڕۆ 41، سبەی 41
گەرمیان: ئەمڕۆ 42، سبەی 43
زاخۆ: ئەمڕۆ 40، سبەی 41
چەمچەماڵ: ئەمڕۆ 40، سبەی 41
ئاکرێ: ئەمڕۆ 39، سبەی 40
حاجی ئۆمەران: ئەمڕۆ 29، سبەی 30