دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا - وێنە؛ ئەرشیف
لە ناتۆ توڕەم
ترەمپ: ئاگربەست کۆتایى هات
وریا فەتاح
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، وا دیارە یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ تاران “کۆتایی هاتووە”، جەختیشی لەوە کردەوە کە نایەوێت لە داهاتوودا هیچ جۆرە مامەڵەیەک لەگەڵ ئێراندا بکات، بەرپرسانی ئەو وڵاتەشی بە “نەخۆش” وەسف کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە لە ئەنقەرەوە، ترەمپ وتى،”ئێرانییەکان لە پشت کێشەکانی ناوچەکەوەن، ئاماژەی بەوەشکرد کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا “کاتێکی زۆری بەفیڕۆداوە” لە مامەڵەکردن لەگەڵ تاراندا، بۆیە ئاگربەست کۆتایى هاتووە.
جەختیشى کردەوە کە نایەوێت لەگەڵ ئێران رێککەوتن بکات، وەکخۆى دەڵێت: هەوڵمدا رێککەوتن بکەم، بەڵام کاتێکى زۆرمان بەفیڕۆدا.
ترەمپ بەرپرسانى ئێرانى بە “نەخۆش، درۆزن، تاوانبار” لەقەڵەم دەدات و دەڵێت: ئەگەر چەکى ئەتۆمیان هەبێت بێ دوو دڵى بەکارى دەهێنن.
وتیشى”هەرگیز رێگە نادەم ئێران ببێتە خاوەن چەکى ئەتۆمى، مەگەر بە خەون”.
لەبارەى ناتۆوە، ترەمپ توڕەیى و نیگەرانى خۆى دەربڕى و وتى،”پارەیەکى زۆرمان بۆ ناتۆ خەرج کردووە ملیاران ملیاران دۆرمان پێداون، وڵاتانى تر خەرجیان نەکردووە، بەڵام تاتۆ پشتى لێکردین لە کاتێکدا ئێمە ئەوانمان دەپاراست”.
ئیسپانیاش بێبەش نەبوو لە توڕەیى ترەمپ و بڕیاریدا سەرجەم پەیوەندییە بازرگانیەکانیان لەگەڵ مەدرید هەڵپەسێرێت.