لە ئاغجەلەر

هاوڵاتییەک لەسەر رشتنی “رۆنی رەش” دەستگیرکرا

فەرهاد حەسەن

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەڵێت، ئەمڕۆ لە سنووری ناحیەی ئاغجەلەر کەسێکیان دەستگیر کردووە کە بە تانکەرێک رۆی رەشی رشتبوو و رووبەڕووی یاسایان کردووەتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێک، بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ئاغجەلەر هاوڵاتیەك لە سنوری ( گۆپتە و داڵاوە) دەستگیرکردووە، کە هەستاوە بە رشتنی پاشماوەی سووتەمەنی (رۆنی رەش) و پیسکردنی سروشت و ژینگەی سنورەکە.

ئاماژە بەوەکراوە، لە لایەن بنکەی ناوبراو بە فەرمانی دادوەر جگە لە دەستگیرکردنی هاوڵاتییەکە، دەستیشیان گرتووە بەسەر ئۆتۆمبێلەکەشیدا کە لە بارهەڵگری تانکەرە و دەشڵێت ، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخست و رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی