ئامادەکاری تەواو بووە

دەروازەی نسێبین لەنێوان باکوور و باشوور دەکرێتەوە

ئەحمەد مستەفا

میدیا خۆجێیەکانی رۆژئاوای کوردستان دەڵێن، ئامادەکارییەکان بۆ کردنەوەی دەروازەی سنووریی نسێبین لە سنووری قامیشلۆ لە تەواوبووندان.

وا بڕیارە، لە هەفتەی داهاتووەوە بە رووی باکووری کوردستاندا بکرێتەوە.

لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا هەموو پێویستییەکان لە دامەزراندنی کارمەندەوە تا بگات بە کامێرای چاودێری تەواو دەبن و لە ناو هەفتەی داهاتوودا دەروازەکە بەڕووی هاتوچۆی مەدەنی و جموجۆڵی بارزرگانیدا دەکرێتەوە.

دەروازەی سنووری نسێبین، یەکێکە لە دەروازە گرنگەکانی ناوچەکە کە لە ساڵانی پێشوودا و بە دیاری کراوەی ساڵی 2016 چەندجارێک بۆ ماوەیەکی کاتی کرایەوە.

دەروازەکە، لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیا لە دیوی باکووری کوردستانەوە بە تەواوەتی چەندجارێک داخراوە بەڕووی جموجۆڵی گەشتیاری و بازرگانیدا.