تایبەتە بە پلەکانی نەقیب و رائد و موقەدەم
وەزارەتی پێشمەرگە ئەفسەران لە دوو خولی گرنگی سەربازی ئاگادار دەکاتەوە
فەرهاد حەسەن
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم، لە رێگەی گشتاندنێکی بەپەلەوە، ئاگاداری سەرجەم ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە و فەرماندەیی دەڤەری یەک و هێزەکانی 70، پشتیوانی یەک و دوو، زێرەڤانی، بەرگری و فریاکەوتن و یەکە جیاجیاکان دەکاتەوە کە ئەفسەرانیان بۆ دوو خولی گرنگی سەربازی بەربژێر بکەن.
یەکەمیان بۆ خولی سەرکردایەتی (دورة القيادة) کە پلەی داواکراو بۆ بەشداربوون لە خولەکە پلەی نەقیب بێت یاخود رائد، بەمەرجێک یەک ساڵ زیاتر بەسەر پلەکەیدا تێپەڕ بووبێت.
دووەم خولیش بۆ ئەرکانە (کۆلێژی سەرکردایەتی هێزە هاوبەشەکان) بۆ ئەم خولەش پلەی داواکراو نەقیب، رائد، یاخود موقەدەم بێت، بەمەرجێک یەک ساڵ زیاتر بەسەر پلەکەیدا تێپەڕ بووبێت.
وەزارەتی پێشمەرگە، داوا لە فەرماندەیی و بەڕێوەبەرایەتییەکان دەکات بەپەلە ناوی کاندیدەکان رەوانەی سەرۆکایەتی ئەرکان (امین سر اقدم) بکەن بۆ چاوپێکەوتن و بینینی لیژنە.