زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە مێژوودا – وێنە؛ ئەرشیفی 964
دواى ماوەیەکى زۆر لە بەرزبوونەوە
نرخى زێڕ دابەزى، هەر مسقاڵێکى سەرو 20 هەزارى لێ بووەتەوە
964+
وریا فەتاح
دواى ئەوەى ماوەیەکى زۆر بوو هەر بەرەو بەرزبوونەوە هەنگاوى دەنا، ئەمڕۆ نرخى زێڕ دابەزى و یەک ئۆنسەى بە 2863 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت، لە ماوەى چوار رۆژدا هەر مسقاڵێک زێر سەروو 20 هەزارى لێ بووەتەوە.
ئەو دابەزینەى زێر بە رێژەى 0.1%ـە و بۆ یەکەمجارە لە ساڵى نوێدا بەم شێوەیە دابەزێت و لەسەر ئاستى هەفتانەش بەرێژەى 2% دابەزیوە.
بەرمەبناى ئەو نرخە سەندیکاى زێڕنگەرانى هەولێر، بۆ ئەمڕۆ هەینى نرخى زێڕى بەم شێوەیە لە بازاڕدا دیارى کردووە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 685 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 628 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 600 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 515 هەزار دینارە.
یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.
رۆژى سێشەممەى ئەم هەفتەیە نرخى زێڕ بەم شێوەیە بوو:
یەک ئۆنسەى زێڕ بە 2939 دۆلار بوو
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 715 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 655 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 625 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 535 هەزار دینارە.