ئاگاداربن و بچن

بەرگری شارستانی هەڵەبجە خول بۆ کارمەندی بەنزینخانە و کارگەکان دەکاتەوە

ئەحمەد مستەفا

بەرگری شارستانی هەڵەبجە لە رێگەی خولێکەوە دەیەوێت سەرجەم کارمەندانی بەنزینخانەکان و کارگەکانی غاز لەبارەی مامەڵەکردنی کاری رۆژانەیان و مامەڵە لەگەڵ رووداوی ئاگر، هۆشیار و ئاشنا بکات.

خولەکە لە بەنزینخانەی عەدنان، رۆژی چوارشەممە 16.9.2026 بەڕێوەدەبرێ.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا کە 964 بینیوویەتی باسی لەوەکردووە، هەڵدەستێت بە کردنەوەی خولێک بۆ چۆنیەتی خۆپاراستن و هەڵسوکەوت کردن لە کاتی رووداوەکانی ئاگر کەوتنەوە بۆ سەرجەم کارمەندانی وێستگەی سوتەمەنی.

خولەکە سەرجەم کارمەندانی، بەنزینخانە و کارگەی غاز لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە دەگرێتەوە، بەرگری شارستانی دەڵێ، بۆیە داواکارین لە سەرجەم وێستگەکان لە رۆژی چوارشەممە 16.9.2026 ئامادەبن لە بەنزینخانەی عەدنان بەمەبەستی بەڕێوەچوونی خولەکە.