لەلایەن پۆلیسی سلێمانیەوە

هێڵی گەرمی 194ـیش کەوتە کار

964+

توانا نەقی

پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لەپاڵ هێڵی گەرمی 105 هێڵێکی دیکەی خستە کار بۆ هاوڵتیان و دەتوانن لەکاتی روودانی هەر رووداوێک یان پێویستییەک بە پۆلیس پەیوەندی بە هێڵی 194ـیش بکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئێستا لەپاڵ هێڵی گەرمی 105 هێڵێێکی دیکەیان بۆ خزمەتی هاوڵاتیان کردووەتەوە و دەتوانن پەیوەندی بە هەردووکیانەوە بکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەمەودوا هەردوو هێڵەکە 24 کاتژمێر کراوەیە و لەكاتی بوونی هەر رووداوێكی كتوپڕ و نەخوازراودا پەیوەندی بەهەردوو ژمارەكەوە بكەن.