بە زووترین کات راستى بکەنەوە

حەج و عومرە دوا مۆڵەت دەدات؛ ئەو کەسانەی هەڵە لە فۆڕمەکانیاندا هەیە لە تیروپشک بێبەش دەبن

964+

وریا فەتاح

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە، دوا ئاگاداری و هۆشداری ئاراستەی ئەو هاووڵاتییانە دەکات کە لە کاتی پڕکردنەوەی فۆڕمی ناوتۆمارکردن بۆ حەج، هەڵە یان کەمکوڕی لە زانیارییەکانیاندا هەیە و داوا دەکات بە زووترین کات راستی بکەنەوە.

لە راگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوە داوە، ئەو هاووڵاتییانەی کە لە رێگەی سیستەمی ناوتۆمارکردنەوە کورتەنامەیان (SMS) بۆ چووە بە مەبەستی راستکردنەوەی زانیارییەکانیان، پێویستە بەپەلە پێداچوونەوە بە فۆڕمەکانیاندا بکەن.

هەروەها ئاشکرای کردووە کە رۆژی سێشەممە، رێکەوتی 15ـی ئەیلوولی 2026، دوا وادەیە بۆ پڕکردنەوەی زانیارییەکان بە شێوەیەکی راست و دروست.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە هۆشداری توندی داوە کە هاووڵاتییان نامەکانی ئاگاداركردنه‌وه‌ پشتگوێ نەخەن، چونکە هەر کەسێک تاوەکو ئەو وادەیەی دیاریکراوە فۆڕمەکەی ڕاست نەکاتەوە، بەشدار نابێت لە پرۆسەی تیروپشکی ناوی حاجیان و ئەو مافەی لێ دەسەندرێتەوە.