سەردانی فەرەنسا و ئەڵمانیا دەکات

سەرۆکوەزیرانی عێراق یەکەم گەشتی بۆ ئه‌وروپا دەستپێکرد؛ ئامانجى سەردانەکەى ئاشکرا کرد

وریا فەتاح

عەلى زەیدى بەغداى بەرەو پاریس بەجێهێشت و گەشتەکەشى ئەڵمانیاش دەگرێتەوە.

لە پەیامێکدا کە لە تۆڕى ئێکس بڵاوى کردووەتەوە، عەلى زەیدى سەرۆک وەزیران ئامانجى سەردانەکەى بۆ پاریس و بەرلین روونکردەوە کە ئامانجى بەهێزکردنى پەیوەندییە هاوبەشەکانى نێوان عێراق و وڵاتانى یەکێتى ئەوروپایە.

ئەمە یەکەم سەردانى فەرمى زەیدییە بۆ ئەورووپان وەک باسى دەکات، بەغدا مێژوویەکی درێژی لە پەیوەندیی چالاک لەگەڵ پاریس و بەرلین هەیە و لەم سەردانەدا هەوڵ دەدەن ئاستی هاوکارییەکان بەرزتر بکەنەوە، بە شێوەیەک کە بەرژەوەندیی هاوبەشی گەلانی ناوچەکە دەستەبەر بکات.