لە دهۆک

41 دەرۆزەکەر دەستگیر کران

توانا نەقی

لە هەڵمەتێکدا لە لایەن پۆلیسی پارێزگای دهۆکەوە 41 کەس بە تۆمەتی سواڵکردن دەستگیر کران و رەوانەی دادگا دەکرێن.

ئەمڕۆ یەکشەممە پۆلیسی پارێزگای دهۆک بڵاویکردەوە، لە هەڵمەتی نەهێشتنی دیارەدی سواڵکردن لە ناو سەنتەری پارێزگای دهۆک 41 کەس دەستگیر کراون.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کەسانە بە پێی مادەی 490 لە یاسای سزادانی عێراقی رەوانەی دادگا دەکرێن.

پۆلیس دەڵێت، هەڵمەتی دەستگیر کردنی دەرۆزەکەران ماوەیەکە دەستیپێکردووە و بەردەوامیش دەبێت، داواش لە هاوڵتیان دەکەن هاوکاریان بن.