هاتوچۆی هەولێر بۆ شۆفێران:

“شەقامە 60 مەترییەکەی نێوان 120ـی و 150ـیی بەکارمەهێنن”

شۆڕش قادری

هاتوچۆی هەولێر داوا لە شۆفێران دەکات، جارێ شەقامە 60 مەترییەکەی نێوان 120ـی و 150ـیی بەکارمەهێنن، چونکە کاری تێدا دەکرێت و دەبنەهۆی ئاستەنگی و قەرەباڵغی.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەکدا بۆ شۆفێران دەڵێت، ئەو شەقامە 60 مەترییەی لە نێوان هەردوو شەقامی خێرای (120 مەتری و 150 مەتری) خێرا دروست دەکرێت، هێشتا لە قوناغی کار تێداکردن دایە.

هاتوچۆی هەولێر داوا لە شۆفێران دەکات، جارێ ئەو شەقامە بەکارنەهێنن، چونکە هاتوچۆکردنی ئۆتۆمبێل لەو شەقامە، دەبێتەهۆی ئاستەنگ دروستکردن بۆ تیمی دروستكردنى شەقامەکە، شوفێران دەتوانن رێگای نیوان پیرزین و گوندی کەڕک وەک جێگرەوە بەکار بهێنن.