دیمەنێک لە پارەی عێراقی - وێنە: 964
بە داشکاندنی سەدا 50
نزیکەی 800 هەزار هاوبەش قەرزی کارەبایان دایەوە حکومەت
ئەحمەد مستەفا
نزیکەی 800 هەزار هاوبەش لە سەرانسەری کوردستان سوودیان لە داشکاندنی سەدا 50ی قەرزی کۆنی پێش پرۆژەی رووناکی وەرگرتووە، کە لە رۆژی 3.8.2026 تا 10.9.2026 و بۆ ماوەی نزیکەی چل رۆژێک بەردەوام بووە.
ئەم داشکاندنە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە، وە پێدانەوەی قەرزی کۆنی هاوبەشانەوە پەسەندکراوە، بە هەموو پۆلەکانەوە پەسەند کرابوو، وەزارەتی کارەبا لە راگەیەندراوێکدا دەڵێ، ئەو کارە لە رێگەی داشکاندنێکی تایبەتەوە کراوە، تا ئێستا لەناو دامودەزگاکانی حکومەت وێنەی نەبووە.
ئەم داشکاندنە هاوکاتە لەگەڵ کۆتاییهاتنی پڕۆژەی رووناکی و گواستنەوە لە قەرزە کۆنەکانەوە بۆ سیستەمێکی نوێ.
وەزارەتەکە سەرەڕای راگەیاندنی ئەنجامی داشکاندنەکە باسی لەوەشکردوە، جێگەی دڵخۆشییە زۆربەی ئەو هابەشانەی پێش دەستپێکردنی هەڵمەتەکە قەرزی کۆنیان هەبوو، توانیویانە سوود لە داشکاندنەکە وەربگرن و قەرزەکانیان بدەنەوە.
ئەوەشی وتووە، وەزارەتی کارەبا بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان و بەدیهێنانی دادپەروەری لە نێوان هاوبەشانی کارەبادا، لەسەر پشتگیریکردنی هاوڵاتیان و هاوبەشانی لە هەموو کەرتەکانی بەردەوام دەبێت.