ناوچەی تاسڵوجە لە سلێمانی - وێنە: 964
بە کاتی
لای پردەکەی تاسڵوجە سایدی چوونە کەرکوک بەربەست دەکرێ
ئەحمەد مستەفا
بەهۆی بەردەوامبوونی کار لە یەکتربڕی ژمارە 11ـی شەقامی 100 مەتری، کە دەکەوێتە ناوچەی تاسڵوجە، شەقامی رۆیشتن لە ئاڕاستەی سلێمانییەوە بەرەو کەرکوک، بۆ ماوەیەک بەربەست دەکرێت.
ئەم بەربەست کردنە سبەی دووشەممە 14.9.2026 ئەنجام دەدرێ.، شەقامی جێگرەوەش دانراوە کە سایدی بەرامبەرە و بەکاتی لەو ئاڕاستەیە دەکرێ بە سایدی چوون و هاتن.
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی، لە ئاگادارییەک ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە، بەهۆی بەردەوامبوونی کار لە یەکتربڕی ژمارە 11ـی شەقامی 100مەتری کە دەکەوێتە ناوچەی تاسڵوجە، بە هاوکاری و هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی، شەقامی ڕۆیشتن لە ئاڕاستەی سلێمانییەوە بەرەو کەرکووک، لە دوانیوەڕۆی دووشەممە 14.9.2026، بۆ ماوەیەک بەربەست دەکرێت.
شارەوانی داوای لە هاوڵاتییان و شۆفێران کردووە بۆ ئاسانکاریی هاتوچۆ و پاراستنی سەلامەتی خۆیان، هاوکاریی تیمەکانمان بکەن و بەپێی نەخشەی دیاریکراو و بە گوێرەی هێما و ڕێنیشاندەری هاتوچۆی دانراو لە شەقامەکە، شەقامی جێگرەوە بەکاربهێنن بۆ رۆیشتن لە سلێمانییەوە بەرەو کەرکوک.