نەخۆشە

عەینەدین لە 964ـەوە پەیامى هەیە؛ تا ماوم یارمەتیم بدەن


وریا فەتاح

لەسەر تەختى نەخۆشخانە، هونەرمەندى ناسراو عەینەدین ئەڵماسى پەیامێکى لە رێگەى 964ـەوە بڵاوکردەوە و دەڵێت: تا ماوم یارمەتیم بدەن.
عەینەدین کە ئێستا بەهۆى نەخۆشى گورچیلەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانى شارى مەریوان خەوێندراوە، پێویستى بەوەیە بۆ چارەسەر ببرێتە تاران، بەڵام تواناى دارایى باش نییە، بۆیە لە پەیامەکەیدا داوا دەکات”یارمەتى بدەن”.
عەینەدین وێڕایى پێزانین بۆ خەڵکى کوردستان کە لەوماوەیەدا خەمیان بووە، دەشڵێت: تا ماوم یارمەتیم بدەن، کە مردم چ پێویستم بە یارمەتییە”.