ئەو محاویەلەیەی بۆ چاککردنەوە رەوانەی تورکیا کرابوو گەڕێندرایەوە – وێنە؛ وەزارەتی کارەبای هەرێم
لە وێستگەی بەهار دانرایەوە
ئەو محاویلەیەی بۆ چاککردنەوە رەوانەی تورکیا کرابوو گەڕێندرایەوە
شۆڕش قادری
ئەو محاویلەیەی بۆ چاککردنەوە رەوانەی تورکیا کرابوو گەڕێندرایەوە و لە وێستگەی بەهار و لە شوێنەکەی خۆی دانرایەوە.
وەزارەتی کارەبای هەرێم چەند وێنەیەکی ساتی دانانەوەی محاویلەکەی داناوە و نووسیویەتی، گۆڕەڕی (10MVA)ـی وێستگەی (33KV)ـی بەهار لە هەولێر، پاش چاککردنەوەی لە تورکیا، بۆ شوێنی خۆی گواسترایەوە و دەست بە بەستنەوەی دەکرێت.
جگە لەو محاویلەیە، لە کۆیەش یەکێکی دیکە بۆ چاککردنەوە رەوانەی تورکیا کراوە، کە چەند مانگێک دەبێت دانیشتووانی گوندەکانی دەشتی کۆیە کە زیاتر لە 15 گوندن، بەهۆی خراپبوونی ئەو محاویلەیە، کارەبایان بووەتە نۆرە و چەند جارێکیش لەسەر ئەو کێشەیە هاتوونەتە سەر جادە و دەنگیان هەڵبڕیوە.