دەربەندیخان

حەوت دووکانی مریشک فرۆش داخران

توانا نەقی

لە دەربەندیخان بەهۆی جێبەجێ نەکردنی رێنماییەکان و گرانکردنی نرخی پاککردنی مریشک حەوت دوکانی مریشک فرۆش داخران.

ئەمڕۆ یەکشەممە قایمقامیەتی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، لەسەر کۆنوسی لیژنە هاوبەشەکانی چاودێری کردنی بازاڕ بڕیاردرا بە داخستنی حەوت دوکانی مریشک فڕۆش بەهۆی جێبەجێ نەکردنی رێنماییەکان و پاککردنی مریشک بە بڕی 1500دینار.

ئاماژە بەوەشکراوە، لیژنەکە پێشتر بە دوکانەکانی راگەیاندووە کە دەبێت نرخی مریشک پاککردن تەنیا 1000 دینار بێت، هەر بۆیە ئەو دوکانانەی داخراون بەڵێننامەیان پێ پڕدەکرێتەوە و نابێت دووبارەی بکەنەوە.

ئەرمە ناوی ئەو مریشکفرۆشانەیە کە سزا دراون و داخراون:
– مریشکفڕۆشی ئانیار
– مریشکفڕۆشی دانیاڵ
– مریشک فڕۆشی بەختیار
– مریشک فڕۆشی دەربەندیخان
– مریشک فڕۆشی فەرمان باقی
– مریشک فڕۆشی ویژدان
– مریشک فڕۆشی عوسمان