چیای پێرس لە ئاکرێ - وێنە: فەرمانگەی میدیای و زانیاری هەرێم
"ئەمشەو یەکێک دەبێ لە ساردترین شەوەکان"
شەپۆلی داهاتووی بەفر و بارانبارین کەی دەبێت؟
964+
شۆڕش قادری
بەگوتەی شارەزایەکی کەشناسی ئەم کەشە ساردە وازوو کۆتایی نایەت و ئەمشەویش یەکێک دەبێ لە ساردترین شەوەکانی زستانی ئەمساڵ، بۆیە باش خۆتانی بۆ حازر بکەن.
محەمەد کەمال شارەزای کەشناسی بە 964ـی وت، شەپۆلێکی بەفر و بارانی ناسەقامگیر بۆ رۆژانی 24 و 25ـی ئەم مانگە بەڕێوەیە کە بەپێی پێشبینییەکان لە کاتەکانی نیوەڕۆی رۆژی هەینییەوە دەستپێدەکات و تا رۆژی شەممە بەردەوام دەبێت”.
“شەپۆلەکە زۆر بەهێز نییە و هەندێک بارانی پچڕ پچر لە ناوچەکانی گەرمیان و کەرکوک و سلێمانی و هەولێر دەبارێ، لە ناوچە شاخاوییەکانی ئیدارەی سۆران و پارێزگای دهۆکـیش ئەگەری بەفر بارین هەیە”، محەمەد کەمال وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ مانگی دووی ئەمساڵ پێشبینی چەند شەپۆلێکی بەفر و باران لە ئارادا هەیە.
محەمەد کەمال وتیشی، ئەم وشکەسەرمایە تا رۆژی پێنجشەممە بە چڕی دەمێنێتەوە و ئەمشەویش یەکێک دەبێ لە ساردترین شەوەکانی زستانی ئەمساڵ.