"بەجدی لەگەڵ تاران باسیبکەن"
تره‌مپ داوای قه‌ره‌بووکردنەوەی کوژراو و بریندارەکانی له ئێران ده‌كات
فەرهاد حەسەن
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له نوێترین لێدوانی‌دا، داوای قه‌ره‌بوكردنه‌وه له ئێران ده‌كات بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له شه‌ڕی ئه‌م دواییه‌دا كوژراو و بریندار بوونە.
داواکارییەکەی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له لە تروس سۆشیاڵەکەی بڵاوکردەوە، دەڵێت “ده‌بینم نوێنه‌رانی كۆماری ئیسلامی ئێران داوای قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه ده‌كه‌ن كه له ماوه‌ی ململانێی سه‌ربازیی پێنج مانگه‌دا ده‌ستیپێكردوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ره‌تیده‌كه‌نه‌وه چه‌كی ئه‌تۆمیان هه‌بێت، هه‌رچه‌نده له هیچ دانوستان و كۆبونهوهیهكماندا هه‌رگیز باسی ئه‌م بابه‌ته نه‌كراوه”.
تره‌مپ بیرۆكه‌ی قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی به سه‌رنجڕاكێش وهسفكردووە و روونیكرده‌وه، “ئێستا داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه له ئێران ده‌كه‌م بۆ هه‌موو ئه‌و كوژراو و بریندارانه‌ی به‌هۆی بەهۆی سیاسەت و شەڕەکانی تارانەوە پێکراون، كه سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن قاسم سوله‌یمانی سه‌ركردایه‌تی كراون، له‌نێویاندا كه‌سوكاری قوربانیانی كه‌شتیی (ی‌و ئێس ئێس كۆل) و هه‌زاران كه‌سی دیكه كه له شه‌ڕدا گیانیان له‌ده‌ستداوە”.
باسی له‌وه‌شكردوه، ده‌بێت قه‌ره‌بووی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و سه‌دان هه‌زار خۆپیشانده‌ره بێتاوانانەش بكرێته‌وه كه له ماوه‌ی 50 ساڵی رابردودا له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه كوژراون، باسی ئه‌و 52 هه‌زار كه‌سه ناكه‌م كه له ماوه‌ی پێنج مانگی رابردودا كوژراون”.
تره‌مپ ده‌شڵێت، “نوێنه‌رانی خۆمم راسپاردوه كه ئه‌م بابه‌ته به جدی له هه‌موو دانوستانه‌كانی داهاتودا بخه‌نه‌ڕوو”.