وەزارەتی ئەوقاف وا دەڵێ

“وشەی نالۆژیکی بەرانبەر ھەر پێکھاتەیەک بەتوندی رەتدەکەینەوە”

ئەحمەد مستەفا

بڵاوکردنەوەی تۆمارێکی ڤیدیۆیی راگەیەندراوێکی بە وەزارەتی ئەوقاف دەکرد و دەڵێ، “بەکارھێنانی وشەی نالۆژیکی بەرانبەر ھەر پێکھاتەیەک بەتوندی رەتدەکەینەوە، وە جەخت لە برایەتی خۆشەویستی و پێکەوەژیانی ھەمەلایەنە دەکەینەوە”.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە وا دەردەکەوێ، وتارخوێنێک لە وتاری هەینیدا، بە جلوبەرگی کوردییەوە قسە بۆ خەڵک دەکات، وە کۆمەڵێک دەستەواژەی هێرش بۆ سەر پێکهاتەی ئێزدی بەکاردەهێنێ و دەڵێ، یەک فورسەتمان بۆ هەڵکەوێت، تۆوی یەک ئێزدی ناهێڵین.

وەزارەتەکە زانیاری ئەوەی درکاندووە، تۆمارە ڤیدیۆییەکە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە، وە دەڵێ، فەرھەنگی پێکەوەژیان لەھەرێمی کوردستان، ڕەگ و بنەچەی مێژوویی ھەیە، مامۆستایانی بەڕێزی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و ھەموو ئاینەکان رۆڵیان ھەبوە و پێکەوە کار بۆپەرەپێدانی گیانی تەبایی و ئاشتی کۆمەڵایەتی دەکەن

وەزارەت ئەم روونکردنەوەیەی داوە بۆ ئەوەی لە یەک لایەن خۆی لە قسەکانی وتارخوێنی ناو ڤیدیۆکە دوور بخاتەوە، و لە لایەکی دیکەش روونی بکاتەوە کە هەرچەند ڤیدیۆکە لە دەرەوەی هەرێم و عێراقە، بەڵام ئەو جۆرە هێرشانە دژی ئێزدییەکان بە هیچ شێوەیەک پەسەند ناکات.

ڕوونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئاینیەوە ‘
فەرھەنگی پێکەوەژیان لەھەرێمی کوردستان، ڕەگ و بنەچەی مێژوویی ھەیە، مامۆستایانی بەڕێزی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و ھەموو ئاینەکان ڕۆڵیان ھەبوە و پێکەوە کار بۆپەرەپێدانی گیانی تەبایی و ئاشتی کۆمەڵایەتی دەکەن، ئەگەرچی بڵاو بوونەوەی گرتەی ڤیدیۆی کەسێک کە بێڕێزی بە پێکھاتەی ئێزدیان دەکات لەدەرەوەی سنوری ھەرێمی کوردستان و عێراقە، بەڵام کردارێکە دوور لەبەھای ئاینی و مرۆڤایەتییە، بەکارھێنانی وشەی نالۆژیکی بەرانبەر ھەر پێکھاتەیەک بەتوندی ڕەتدەکەینەوە و جەخت لە برایەتی خۆشەویستی و پێکەوەژیانی ھەمەلایەنە دەکەینەوە .
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئاینی
١٠⁄٨⁄٢٠٢٦