لە گەرمیان 46 پلەیە

شنەبایەک دێ و کەمێک لە تینی گەرماکە دەشکێنێ

شۆڕش قادری

جەوەکە ساف و ساماڵە و تینی گەرماکەش بەهێزە، بەڵام لە هەندێک شوێن شنەبایەکی خۆشی دێ و کەمێک لە گەرماکە دەشکێنێ.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە 19.7.2026 ئاسمان ساف و ساماڵ دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا شنەبایەکی دێ و هەندێک جار خێراییەکی بۆ سەروو 20 کم لە کاتژمێرێکدا زیاد دەبێت، بەوەش کەشەکە قچێک فێنکتر دەبێ بەراورد بە دوێنێ.

بۆ سبەی دووشەممە، کەشکە هەروەک ئەمڕۆ دەبێ و گۆڕانکاری ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێ، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێ بە تۆمارکردنی 46 پلەی سیلیزی.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛

هەولێر: 42 پلەی سیلیزی

پیرمام: 37 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 41 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 44 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 42 پلەی سیلیزی

دهۆک: 40 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 41 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 41 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 46 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 31 پلەی سیلیزی