قایمقامیەتی سەیدسادق ئەم نوسراو و وێنانەی بڵاوکردووەتەوە
لە پشکنین دەرنەچووە
قایمقامیەت بۆ سەیدسادقییەکان: خوێی هیمالایا بەکارمەهێنن
ئەحمەد مستەفا
قایمقامیەتی سەیدسادق لیژنەی ناردووە و حەوت جار، پشکنین-یان بۆ جۆرەکانی خوێی هیمالایا کردووە و دەڵێ، هەر سێ جارەکە لە پشکنین دەرنەچووە و شیاوی خواردن نەبووە.
وەک لە راگەیەندراوێکدا باسی کردووە لە فەیسبووکی خۆی و 964 بینوویەتی، قایمقایەتی سەیدسادق دەڵێ، لە چوارچێوەی گەڕان و پشکنینی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت بۆ “خوێی هیمالایا” لەسەرجەم فرۆشگا و مارکێتەکانی سنورەکەمان وە ناردنی دوو نمونەی بۆ پشکنین پێش چەند رۆژێک دەرکەوت کەئەو جۆرە خوێیە بەهیچ شێوەیەک بۆ خواردن و بەکارهێنان گونجاو نییە.
بۆ دڵنیابوونەوە، جارێکی تر لیژنەکان پێنج نمونەی تریان ناردووە بۆ پشکنین بەهەمان شێوە دەرکەوت کە گونجاونین بۆ خواردن و بەکارهێنان.
قایمقامیەت نوسیوویەتی، بۆیە داوا لە خەڵکی شار دەکەین کەوا بەکاری نەهێنن، وەدڵنیاتان دەکەین لیژنەکان بەردەوام دەبن بۆ ئەوەی سەرجەم ئەو خوێیە لەبازاڕ و دوکان و فرۆشگاکاندا کۆبکەنەوە و لەناو ببرێن.
ئاگاداری..
لە چوارچێوەی گەڕان و پشکنینی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت بۆ (خوێی هیمالایا) لەسەرجەم فرۆشگا و مارکێتەکانی سنورەکەمان وە ناردنی دوو نمونەی بۆ پشکنین پێش چەند ڕۆژێک دەرکەوت کەئەو جۆرە خوێیە بەهیچ شێوەیەک بۆ خواردن و بەکارهێنان گونجاونیە، بۆ ئەو مەبەستە و جارێکیتر (٥) پێنج نمونەی تر نێردرا بۆ پشکنین بەهەمان شێوە دەرکەوت کە گونجاونین بۆ خواردن و بەکارهێنان، بۆیە داوا لەخەڵکی خۆشەویستی شار دەکەین کەوا بەکاری نەهێنن، وەدڵنیاتان دەکەین لیژنەکان بەردەوام دەبن بۆئەوەی سەرجەم ئەو خوێیە لەبازاڕ و دوکان و فرۆشگاکاندا کۆبکەنەوە و لەناو ببرێن.
ڕاگەیاندنی
قائیمقامیەتی قەزای سیدصادق
٢٦ی ٧ی ٢٠٢٦
بڵاوکراوەکەی قایمقامیەتی سەیدسادق