دیمه‌نێكی لیژنه‌كه‌ى قایمقامییه‌ت له لاى مۆلیدهكه... وێنه: قایمقامییه‌تى قوشته‌په
له قوشته‌په
مۆلیده‌یه‌ک له نزیك باخچه‌ى ساوایان بوو لادەبرێت
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له كۆمه‌ڵگه‌ى مزووریان له قه‌زاى قوشته‌په بڕیاردرا به گواستنه‌وه‌ى مۆلیده‌یه‌ك، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه باخچه‌ى ساوایانى لێ نزیك بوو.
بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن قایمقامى قه‌زاى قوشته‌په‌وه دراوه و كات بۆ گواستنه‌وه‌ى داندراوه، كه له شوێنێكی دیكه‌ى دوور له شوێنه گشتییه‌كان دابندرێت و كار بكات.
قایمقامیه‌ت بڵاویكرده‌وه، دوابەدوای گلەیی و گازاندەی هاوڵاتیانی چەند کۆڵانێکی کۆمەڵگەی مزووری لە مۆلیدەی ماڵانی گەڕەکەکە، لەسەر راسپاردەی بژار مەلا خدر قایمقامی قەزا، لیژنەیەکی تایبەت سەردانی شوێنەکەی کرد و بڕیاردرا لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوو مۆلیدەکە هەڵبگیرێت و شوێنەکەی پاک بکرێتەوە.
له‌باره‌ى هۆكارى گواستنه‌وه‌شی ده‌ڵێت، “لەبەر ئەوەی لە ناو ماڵان و باخچەی منداڵان دانراوە و بووه‌تە هۆکاری پیسبوونی ژینگەی قەزاکە”.