"کاتییە و بۆئەوەی پێشێلکاری نەکرێت"
گواستنەوەی کارتی خۆراک بۆ ناوچەکانی ماددەی 140 راگیرا
964+
فەرهاد حەسەن
بەپێی نووسراوی فەرمی، کە لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی مادەی 140ی دەستوور بڵاویکردووەتەوە و ئاڕاستەی وەزارەتی بازرگانی عێراق کراوە، ئاماژە بەوەدەکات، گشت رێکارەکانی گواستنەوەی کارتی خۆراک بۆ کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان (بەشێوەیەکی کاتی) راگیراوە.
ئەم راگرتنە لە پێناو ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی یاسایی وردە، بۆ ئەوەی پرۆسەی گواستنەوەکە بە شێوازێکی رێکوپێک بێت و مافی ئەو هاوڵاتیانەی کە مادەی 140 دەیانگرێتەوە پارێزراو بێت و هیچ پێشێلکارییەک نەکرێت.