نووسینی توركی بەسەرەوەیە

مووشەکێکی گەورە لە گوندی گەزنەی باڵەکایەتی کەوتووە و نەتەقیوەتەوە

+964

ئاکام غەفور- سۆران

مووشەکێک کە نەتەقیوەتەوە، لە نزیکی گوندی گەزنەی باڵەکایەتی کەوتووەتە خوارەوە و کێشی 500 كیلۆگرامە و قەبارەکەی گەورەیە، دەزگای مینیش دەڵیت، مەترسیدارە، بە پێی نووسینەكانی سەر مووشەكەكەش بێت، پێدەچێت مووشەكی توركی بێت.

دانیشتوویەكی گوندی گەزنە بۆ 964 وتی، چوار رۆژ پێش ئێستا گوێبیستی دەنگێکی هاوشێوەی فڕۆکە بووین و هەستمان کرد شتێک لە چیاکانی نزیکی گوندەکەمان کەوتە خوارەوە بەڵام نەمانزانی چی بووە.

رابەر ئەنوەر، بەرپرسی راگەیاندنی دەزگای مینی هەولێر، بۆ 964 وتی، “دوای ئاگادارکردنەوەمان تیمێکی تایبەتی دەزگاکەمان چوون بۆ شوێنەکە، دەرکەوت ئەوەی کەوتووە مووشەكە و بەهۆی ئەوەی شوێنی کەوتنەکەی نەرم بووە و خۆڵە، نەتەقیوە”.

وتیشی، مووشەکەکە مەترسیدارە، ناتوانین لە شوێنی خۆی بیجوڵێنین، بۆیە ئامادەکاریمان کردووە هەر لەوێ بیتەقێنینەوە لە رۆژانی داهاتوو.

بەپێی ئەو ڤیدیۆ و وێنانەی دەست 964 كەوتووە، مووشەكەكە نووسینی بە زمانی توركی لەسەرە و ئەگەری هەیە مووشەكی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بێت، لەگەڵ ئەوەشدا شوێنەكە لە سنووری ئێرانیشەوە نزیكە.

گەزنە یەکێکە لە گوندە کۆنەکانی باڵەکایەتی و سەر بە ناحیەی سمیلانە لە سنووری قەزای چۆمان.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

درۆنەكەی توركیا بە سیستمی بەرگریی رووسی تێكشكێندرا

درۆنەكەی توركیا بە سیستمی بەرگریی رووسی تێكشكێندرا

لیژنەیەکی دیکە لە بەغدا دێت و لێکۆڵینەوە لە مووشەکبارا...

لیژنەیەکی دیکە لە بەغدا دێت و لێکۆڵینەوە لە مووشەکبارانکردنەکەی هەولێر دەکات