هۆکارەکەی روون نییە
شەڕی دەستەویەخەی ناو پەرلەمان دەنگدانی لەسەر حکومەتەکەی زەیدی دواخست
فەرهاد حەسەن
دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق کە بۆ متمانەدان بە کابینەکەی عەلی زەیدی رێکخرابوو دواخرا، هۆکارەکەشی دروستبوونی گرژی بوو لەنێوان هەندێک پەرلەمانتار، پێکدادانی زارەکی و شەڕی جەستەییان لەنێوانیاندا روویدا.
بەپێی گرتە ڤیدیۆیەک، پێکدادانەکە لە نزیک شوێنی سەرۆکی پەرلەمان، بەڵام تاوەکو ئێستا هۆکارەکەی روون نییە.
ئەوەندەی دانیشتنەکە بەڕێوەچوو سەرۆکی پەرلەمان دوای پێدانی متمانە بە 14 وەزیر، جگە لە بەرنامەی حکومەت، دانیشتنەکەی بۆ کاتێکی نادیار دواخست.
بەپێی کارنامەی کابینەکە، هێشتا دەنگدان لەسەر نۆ وەزارەت بۆ ئەوەی متمانەی پەرلەمان وەربگرن، بەو پێیەی پێنج کاندید نەیانتوانی رەزامەندی پەرلەمان بەدەستبهێنن، ئەمەو جگە لەوەی عەلی زەیدیش کاندیدی بۆ چوار وەزارەت نەخستەڕوو.