ئامانجی چییە؟

ئەمەریکا بە دەستی ئەنقەست 32 ملیۆن مێشوولە بڵاودەکاتەوە

ژووری هەواڵ

هەموو دنیا بە دەستی مێشوولەوە گیری خواردووە کەچی ئەمەریکا بە دەستی ئەنقەست 32 ملیۆن مێشوولە بڵاودەکاتەوە.
ئەمە پلانێکی سەیرو سەرشێتانەی کۆمپانیای گوگڵە، بەڵام دوای چەند ساڵێک ئەنجامەکەی دەبینن.
ئەم پرۆژەیەی گوگڵ ناوی لێنراوە (دیبەگ) لە ساڵی یەکەمدا 16 ملیۆن و ساڵی دووەمیش هەمان ژمارەی مێشوولە لە ویلایەتەکانی فلۆریداو کالیفۆرنیا بڵاودەکرێتەوە، بەڵام مێشوولەکان هەمووی نێرن، ئەگەر دەپرسن بۆچی مێشوولەی نێرینە؟.. لەبەر ئەوەیە مێشوولە نێرەکان بە مرۆڤەوە نادەن و نەخۆشی ناگوازنەوە.
هەموو ئەم 32 ملیۆن مێشوەلەیە لە رووی بایۆلجییەوە دەستکاری کراون و جۆرە بەکتریایەکی سروشتییان تیا جێکراوەتەوە کە وادەکات پاش جوتبوونیان هێلکەی مێیینەکە کەڵکی ئەوەی نەمێنێت نەپتێندرێت، بەمەش مێشوولەی تازە دروست نابێت و وردە وردە ژمارەیان کەم دەبێتەوە.
گوگڵ دەڵێ ئەم رێگایە زۆر باشترە لەوەی بە دەرمان و مادەی کیمیایی ژمارەی مێشوولەکان کەم بکرێتەوە.