ئه‌مڕۆ ساڵیادى كۆچییهتى
زیاتر له سه‌ده‌یه‌كه شێخ ره‌زاى تاڵه‌بانى شیعری نه‌نووسیوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13.1.2025 زیاتر له سه‌ده‌یه‌ك به‌سه‌ر كۆچی دوایی شاعیری گه‌وره‌ى كورد شێخ ره‌زاى تاڵه‌بانى تێده‌په‌ڕێت، كه به یه‌كێك له شاعیره رەچهشكێنهكان ناوده‌برێت.
ساڵی 1835 لە گوندی (قرخ)ی سەر بە چەمچەماڵ لە دایكبووە و لە رۆژی 13.1.1910 لە شاری بەغدا كۆچی دوایی كرد و هه‌ر له‌وێ لە گۆڕستانی گەیلانی بەخاك سپێردراوە.
به یه‌كێك له شاعیرە رەچکەشکێنهكانى كورد داده‌ندرێت، كه خاوەنی جۆرێكی جیاوازی شیعر بووه، كه جۆره‌كانى هەجوو، توانج و پلاردان، لەناو ئەدەبی كوردیدا بۆ ئه‌م شاعیره ده‌گه‌ڕێته‌وه و خاوەن قوتابخانەیەكی تایبەت بەخۆیەتی.
شێخ رەزاى تاڵه‌بانى:
كوڕی شێخ عەبدولڕەحمان كوڕی شێخ ئەحمەد كوڕی مەلا مەحمودی زەنگەنەیە.
باوكی یه‌كێك بووه له‌زاناكانى ئه‌م سه‌رده‌مه و ئه‌ویش لاى ئه‌م خوێندویەتی و دواتر بۆ خوێندن و وەرگرتنی زانست چووەتە كەركوك و كۆیە و سلێمانی و لە تەمەنی 25 ساڵیدا خوێندنی تەواو كردووەو بووە بە ئیمامی مزگەوت.
جگە لەزمانی كوردی هەرسێ زمانی فارسی، توركی و عەرەبی بە باشی زانیوە.
دووجار گەشتی ئەستەنبوڵی كردووە و ساڵی 1898 لە ئەستەنبوڵ گەڕاوەتەوە و بە یەكجاری لە بەغدا و لە تەكیەی تاڵەبانی جێگیر بووە تا دوا رۆژەكانی ژیانی.
نموونەیەك لە شیعری نیشتیمانپەروەری شێخ رەزای تاڵەبانی:
لە بیرم دێ سولەیمانی كە دارولمولكی بابان بوو
نە مەحكوومی عەجەم نە سوخرەكێشی ئالی عوسمان بوو
لە بەر قاپی سەرا سەفیان دەبەست شێخ و مەلا و زاهید
مەتافی كەعبە بۆ ئەربابی حاجەت گردی سەیوان بوو