کۆبوونەوەی پێشتری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم – وێنە؛ حکومەتی هەرێم
ئەمڕۆ چوارشەممە
ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و سێ بابەتی سەرەکی گفتوگۆ دەکەن
964+
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دەکات و سێ بابەت گفتوگۆ دەکەن کە تایبەتن بە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و چارەسەرکردنیان لەگەڵ کابینەی نوێی حکومەتی عێراق.
ئەمڕۆ چوارشەممە، حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، بە سەرۆکایەتی سەرۆکی حکومەت و بەشداری جێگرەکەی لە کۆبوونەوەکەدا کە تایبەتە بە گفتوگۆکردن لەسەر نەخشەڕێگەیەک بۆ بەردەوامیدان بە دانوستان لەسەر دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و کابینەی وەزاریی نوێی حکومەتی فیدڕاڵی گفتوگۆ دەکەن.
تەوەری کۆبوونەوەکەی حکومەت پێکهاتووە لە
– پێشنیاری هێنانەکایەی دەستەیەکی باڵای وەزاریی هەماهەنگیی هەمیشەیی، بە ئەندامێتیی وەزیر و بەرپرسانی پەیوەندیداری هەردوو حکومەت.
– دوابەرهەم و ئەنجامەکانی پەیوەست بە دۆسیەی نەوت لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی و دەرئەنجامی دواکۆبوونەوەی هەردوولا.
– بابەتی داهاتە ناوخۆییەکان و ئەسیکۆدا لە هەرێمی کوردستان، خستنەڕووی خشتەی داهاتەکان و کاریگەرییەکانی دۆخی ناوچەکە و یەکلانەکردنەوەی دۆسیەی ئەسیکۆدا و کاریگەریی لەسەر کەمبوونەوەی داهاتی ناوخۆ.