"ئەمساڵ سەرەگرتن بە شێوەی ئەلکترۆنی دەبێت"

سایلۆی سەیدسادق لەسەر وەرگرتنی گەنم روونکردنەوە دەدات

هەژان هادی

لەسەر وەرگرتنی گەنم، سایلۆی سەیدسادق روونکردنەوەی بۆ جوتیاران بڵاوکردەوە و وتی، ئەمساڵ سەرەی وەرگتنی گەنم بەشێوازی ئەلکترۆنی دەبێت.

سایلۆی سەیدسادق لە روونکردنەوەکەیدا ئاگاداری جوتیارانی سنوورەکە دەکاتەوە کە ئەمساڵ سەرەگرتن بە شێوەی ئەلکترۆنی دەبێت و جوتیار پێویستە پێشوەختە خۆی تۆمار کردبێت لەو لینکە کە لە داهاتوودا بڵاوی دەکەنەوە، هەروەها پێویستە جوتیاران پابەند بن بەو رێکەوتەی کە دیاری دەکەن بە پێچەوانەوە مافیان دەفەوتێت.

ئاماژە بەوەشدراوە، پێویستە سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێل و تراکترۆرانەی کە گەنم دەگوازنەوە بۆ سایلۆکان پلێتی ژمارەیان پێوە بێت و خۆیان بارەکانیان هەڵڕێژن واتە (قلاب)یان هەبێت.

ئاگاداریش دراوە کە نابێت هیچ ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر پلێت لە بۆدی ئۆتۆمبێلەکانیان بدەن و بەرزی بکەنەوە، بە پێچەوانەوە گەنمەکانیان لێوەرناگیرێت.