بۆ خوار 12 ساڵانە
پسولەی خۆراكی هەولێر ئەو پێداویستیانەی بڵاوکردەوە کە تۆماری ناوی منداڵانی پێدەکرێت
فەرهاد حەسەن
بەڕێوەبەرایەتی رێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر دەڵێت، ئەو خێزانانەی دەیانەوێت منداڵەکانیان تۆمار بکەن پێویستە کارتی نیشتمانی مناڵەکە، وێنەی ئێستای مناڵەکە و کارتی نیشتمانی باوک یاخود دایکی مناڵەکە ئامادە بکەن.
دەشڵێت، ئەگەر مناڵەکە دایک و باوکی نەمابوو ئەوا وەفاتنامەی یەکێکیان دەبێ وێنەی بگیرێت.
دوای چاوەڕوانیەکی زۆر مامەڵەی زیادکردنی مناڵی خوار تەمەن 12 ساڵی بۆ سەر پسوولەی خۆراک لە رێگەی سیستەمی ئەلیکترۆنی پسوولەی خۆراک کرایەوە.
بەڕێوەبەرایەتئاگادارییەکی بۆ هاوڵاتیان بلاوکردوەتەوە، لەئێستادا دەتوانن ناوی مناڵەکانتان تۆماربکەن، هەر هاوڵاتیەکیش کێشەی هەبوو لەکاتی تۆمارکردنی ناوی مناڵەکەی لەسیستەمی ئەلیکترۆنی، دەتوانی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکەیان بکات بۆ ئاسانکاری و تۆمارکردنی ناوی مناڵەکەی.
پێویستە بۆ تۆمارکردنی ناوی مناڵ یەکێک لەم ڤیزە کارتانەیان لەلا بێت بۆ پارەدانی ئەلیکترۆنی کە ئەوانیش ڤیزە کارتی بانکی جنوبی، ڤیزە کارتی Q Card.