قەتەر و سعودیە و ئیمارات داوایان لێکردووە

ترەمپ : سبەینێ هێرشە پلان بۆ داڕێژراوەکەمان ناکەینە سەر ئێران

فەرهاد حەسەن

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، لەسەر داوای چەند سەرۆک وڵاتێک ئەو هێرشەی بەنیاز بوون سبەی بیکەینە سەر ئێران هێرشەکە رەدەگرن

دۆناڵد ترەمپ، لە truthsocial بڵاویکردووەتەوە “لە لایەن تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری قەتەر، محەمەد بن سەلمان ئال سعود شازادەی جێنشینی سعودیە و محەمەد بن زاید ئالنهەیان سەرۆکی میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەبی، داوام لێکراوە کە هێرشە سەربازییە پلان بۆ داڕێژراوەکەمان بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران کە بڕیار بوو سبەی ئەنجام بدرێت، رابگرین”.

ئاماژەی بەوەکردووە، بە بۆچوونی ئەو سەرۆک وڵاتانە رێکەوتنێک دەکرێت، کە زۆر قبوڵکراو دەبێت بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

دەڵێت “بە رێزگرتنم لەو سەرکردانە، وەزیری جەنگ و سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشم راسپاردووە، کە سبەی هێرشە بەرنامە بۆ داڕێژراوەکەی سەر ئێران ناکەین.