تایەی دەستی دوو سووتاوە

لە کۆگایەکی تایەی کۆیە ئاگر کەوتەوە

دەریا ئەحمەد -کۆیە

ئاگرێک لە ناوچەی پیشەسازی کۆیە کەوتووەتەوە و کۆگای هاوڵاتییەک سوتاوە کە کاری فرۆشتنی تایەیی ئۆتۆمبێلە.

گۆران ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی کۆیە ئەمڕۆ بە 964ـی وت، ئاگرەکە کاتژمێر 11ی نیوەڕۆ لە کۆگای تایەفرۆشێک لە ناوچەی پیشەسازی کۆیە کەوتووەتەوە و تایەیی دەستی دوو لەناو کۆگاکە سووتاون.

باسی لەوەشکرد، ئاگرەکە زیانی گیانی نەبووە و تەنیا زیانی مادی هەبووە، تا ئێستاش نازانرێت رووداوەکە بەدەستی ئەنقەست بووە یان نا، وتیشی: تیمەکانمان ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کردووە و سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە هۆکاری ئاگرەکە و بڕی زیانەکانی.

پێداچوونەوە :هەژان هادی