بە هاوکاری هاوڵاتییەک ئاگرەکەی سیتەک کۆنترۆڵ کرا
600 دۆنم پوش و پاوانی سنووری سیتەک سووتا
هەژان هادی
ئاگرێک لە سنووری ناحیەی سیتەک کەوتەوە و بەهۆیەوە نزیکەی 600 دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی ناحیەکە سووتا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، لە سنووری سیتەك لە ناوچەی ( بزێنیان و کانی دڕکە) ئاگرێک کەوتەوە و بووەهۆی سووتانی نزیکەی 600 دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی، وتیشی: تا ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە بە نادیاری ماوەتەوە.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەشڵێت: مەفرەزەیەک لە کارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستانی سیتەك بە هاوکاری بەرگری شارستانی سیتەك و هاووڵاتییەکی خە مخۆری ناوچەکە بەناوی (پیادە) کە هەستابوو بەهێنانی 15 کرێکار لەسەر ئەرکی خۆی و هەروەها ژمارەیەك لە دانیشتوانی ناوچەکە توانرا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت.