16 شوێنکاریش غرامەکراون

لە بازیان چەندین تۆن مادەی بەسەرچوو لەناوبران

فەرهاد حەسەن

لیژنەی هاوبەشی تەندروستى قایمقامیەتی قەزای بازیان چەندین تۆن ماوەی بەسەرچووی لەناوبردووە و 16 شوێنکاریشی بەهۆی سەرپێچیکردنەوە  سزای پێبژاردنی بۆ کردوون

لیژنەکە ئامارێکی بلاوکردووەتەوەک تیایدا کارو چالاکییەکانیان بۆ مانگی رابردوو بلاوکردوەتەوە و دەشڵێت بەردەوام دەبن لە چاودێری و بەسەرکردنەوەی دوکان و مارکێت و رێستۆرانت و نانەوا و سەمونخانەکان و ئارایشتگاو سەرتاشخانەکان و نوسینگەی کشتوکاڵی.

لە مانگی رابردوودا، لیژنەکە نزیکەی 155 کیلۆگرام خواردەمەنی و کەلوپەل  نەشیاو بۆ بەکارهێنان و بەسەرچوو دەستی بەسەراگرتووە و لەناوی بردوون.

نزیکەی 237 کیلۆگرام مادەی کشتوکاڵی کە بەکارهێنانیان سنوردارە، لەگەڵ شەش هەزار لیتر مادەیەکی بێ ناونیشان و چوار تۆن مادەی کشتوکاڵی بەسەرچوویان دەستبەسەرداگرتوو لەناویان بردوون.

لیژنەکە دەڵێت، بەهۆی پابەند نەبوونی شوێنکارەکانی بە رێنماییەکانیان لە مانگی رابردوودا 16 پسوڵەی غەرامەکرادنیان بۆ شوێنەکان کردووە و بەهۆی بوونی مادەی قەدەغەکراویش سێ شوێنیان داخستووە.

داواش لە هاوڵاتیان کراوە بۆ تێبینی کردنی هەر سەرپێچییەک پەیوەندی بە ژمارە موبایلی 07703004764 ەوە بکەن بۆ ئاگادارکردنەوەی سەرۆکی لیژنەی تەندروستی لە بوونی هەر سەرپێچەیەک یاخود سکاڵایەک .