تێچووەکەی نزیکەی حەوت ملیار دینارە
رێگاى قیرى دوانزەئیمام – قەرەبڵاغ لە گەرمیان نیوەی تەواو بووە
964+
توانا نەقی
ئەو رێگەیەی ناوچەی کۆکس بە قەزای کفری دەبەستێتەوە و بە رێگایەکی ستراتیجی دادەنرێت کە رێگای دوانزەئمام – قەرەبڵاغە نیوەی کارکردن تیایدا تەواو بووە.
رێگاکە 42 کیلۆمەترە و بە تێچووی 6 ملیار و 951 ملیۆن و 398 هەزار و 700 دینار قیر دەکرێت.
بەرێوەبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیان بڵاویکردەوە، لە رووى کارگێڕییەوە ئەو ناحیە سەر بە قایمقامیەتى قەزاى کفرییە بەڵام لە ئێستادا بەهۆى نەبوونى رێگاوە دانیشتوانى ئەو ناحیەی کۆکس ناچار دەبن رێگایەکى دوور و درێژ بەسەر شارى کەلار و ناحیەى رزگارى و ناحیەی سەرقەڵادا ببڕن تا دەگەنە کفری.
دەشڵێت، جگە لە دانێشتوانی ناحیەی کۆکس چەندین گوند لەو رێگایە سوومەند دەبن وەکو گوندەکانى (دوانزە ئیمام، رحیم وەرقە، سەید حسین، چەتاڵ،
ئاوایی سالم، یڵانجی، پیرە فەقیرە، كوێخا حەسەن، قەرەبڵاغ، شێخ لەنگەر و بان ئاسیاو.
پرۆژەکە ئێستا 50%ـی کارەکانی تەواو بووە و لەلایەن رێگاوبانی گەرمیانەوە سەرپەرشتی دەکرێت و جگە لە ئاسانکاری بۆ هاتوچۆ دەبێتە هۆى بووژاندنەوەى کەرتى کشتوکـاڵى ئەو نـاوچەیە.