وێنەی بڵاوکردبوویەوە

پۆلیسی قادرکەرەم سەرپێچیکارەکەی دەستگیرکرد

ئەحمەد مستەفا

هەر ئەوەی زانرا، سەرپێچیکارێک وێنەی خۆیی و کەروێشکێک  و چەکێکی جۆری تاپڕی بڵاوکردەوە، لەلایەن بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قادرکەرەم دەستگیرکرا.

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان، لە راگەیەندراوێکدا دەستگیرکردنی راوچییەکی راگەیاند و دەڵێ، دوای ئەوەی سەرپێچیکارێک وێنەی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکردەوە،.

کە تێدا کەروێشکێکی بە چەکی تاپڕ کوشتبوو، لەلایەن لێپرسراوی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قادر کەرەمی سەربە بەشی قەرەهەنجیر، پاش وەرگرتنی ناونیشان و ناسنامەی، توانرا سەرپێچیکار بدۆزنەوە و دەستگیریی بکەن.

پۆلیس دەڵێ، لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە بەمەستی لێپرسینەوەی یاسایی، ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان، چەندین کەسی دەستگیرکردووە بەهۆی راوکردنەوە.