52 پیاویش لە ماڵ دەرکراون

لە 2024 دا ژنان دەستیان بەسەر 12 موچەى پیاوەکانیاندا گرتووە

وریا فەتاح

2024 بۆ پیاوان ساڵێکى خراپ بوو، بەپێى ئامارەکانى یەکێتى پیاوان لەو ساڵەدا 609 حاڵەتى سکاڵا و توندوتیژى جۆراوجۆریان تۆمار کردووە کە دژ بە پیاوان کراوە و 12 موچەى پیاوانیش لەلایەن ژنانەکانیانەوە دەستى بەسەرداگیراوە.

بەپێى ئامارەکانى لیژنەکانى بەدواداچوون و تۆمارکردنى کەیسەکان لە رێکخراوى یەکێتى پیاوانى کوردستان کە تایبەت بە 964 ناردوویانە، لە 1.1.2024ـەوە تا 31.12.2024، بەپێى تۆمارى کەیسەکانى سکاڵا و توندوتیژى 609 جۆرى سکاڵا و ئامارى خۆکوشتنى پیاوان لە کوردستان و 63 حاڵەتى ئامارى کوشتنى پیاوان لەلایەن ژنانەوە بە هاوکارى کەسانى ترن تۆمار کراوە.

ئامارەکانى یەکێتى پیاوان لە ساڵى 2024 بەم شێوەیەیە:

52 حاڵەتى دەرکردنى پیاوى بەتەمەن

39 خیانەتى هاوسەرگیرى

11 حاڵەتى توندوتیژى جەستەیى

239 حاڵەتى تەداخولکردنى کەسوکارى ژن لە ژیانى هاوسەرگیرى

11 حاڵەتى فشارى دەروونى و سێکسى

12 حاڵەتى دەستبەسەرداگرتنى موچە

213 حاڵەتى دەستبەسەرداگرتنى منداڵ یان بێبەشکردنى باوک لە بینینى منداڵ

15 حاڵەتى هەڕەشەى ناوزڕاندن و هەڕەشەى میدیایى و ئەلیکترۆنى

12 حاڵەتى دەستبەسەرداگرتنى موڵک و بێبەشکردنى پیاو

5 سکاڵاى کەمخستنەوەى وەچە و خۆبەستن بەبێ رەزامەندى پیاو

ئامارەکانى ساڵى 2024

لە 2024 دا ژنان دەستیان بەسەر 12 موچەى پیاوەکانیاندا گرتووە