ئاژەڵدۆستێک وادەڵێت

“هەندێک ئاژەڵ سەدقاتی برادەر باشترە”

رێباز خدر – هەولێر

ئاژەڵدۆستێک باسی هەست و سۆزی ئاژەڵان دەکات و دەڵێت، لە زۆر برادەر بەوەفاتر و باشترن.

ئەمڕۆ کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆ سەڵاحەدین لە هەولێر فێستیڤاڵێکی کەلتوری تایبەت بە کاری دەستی و دەستڕەنگینی رێکخستبوو، ئیسڕا رزگار وەک بەشداربوویەکی ناو فێستیڤاڵەکە کە کاسبکارێکی بە ئیرادەیە و بە ئۆنلاین خواردن و جلوبەرگی تایبەت بە ئاژەڵان دەفرۆشێت، دەڵێت، “خەڵک پێگەیشتووە و هەست و سۆزیان بۆ ئاژەڵەکان زیادیکردووە، دوو ساڵە ئەم کارە دەکەم و بۆم دەرکەوتووە بەگشتی هاوڵاتیان روویان لە بەخێوکردنی پشیلە و سەگ و ئاژەڵەکان کردووە”.

“هەندێک لە ئاژەڵان سەدقاتی برادەر باشترن، دۆست و هاوڕێ خیانەتت لێدەکەن، بەڵام ئەوان نایکەن”، ئیسڕا رزگار وادەڵێت.

ئیسڕا باسی پشیلەکانی خۆی دەکات و دەڵێت، “کاتێک بێتاقەت و دڵتەنگ دەبم، پشیلەکان هاوخەمی دەردەبڕن و دێن فرمێسکەکانم دەسڕن”.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری