کەناڵی 12ی ئیسرائیل:

24 سەعاتی داهاتوو زۆر شت روون دەبێتەوە

ئەرسەلان عەبدوڵا

کەناڵی 12ی ئیسرائیل بڵاویکردەوە پێشبینیی دەکەن سەرۆکی ئەمریکا لە 24 سەعاتی داهاتوودا کۆبوونەوەیەک لەگەڵ تیمی راوێژکارەکانی بکات و بڕیاری کۆتایی لە بارەی هێرش کردنەسەر ئێران بدات.

بەرپرسێکی ئیسرائیلی بە کەناڵەکەی راگەیاندووە، ئەمریکا گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی بە دانوستان لەگەڵ ئێران شتێکی ئەوتۆ و یەکلاکەرەوە بەدەست ناهێنن و بەرپرسانی ئیسرائیلیش چاوەڕێی بڕیاری ترەمپ دەکەن بۆ هێرش کردنەسەر ئێران.

بەرپرسە ئیسرائیلییەکە ئەوەشی وتووە، ئیسرائیل خۆی بۆ شەڕێکی چەند هەفتەیی ئامادەکردووە.