"دەبێت گەرووی هورمز بکرێتەوە"

وەزیری بەرگری بەلجیکا: ئێمە ئەزموونمان هەیە لە پاککردنەوەی مینی ژێر دەریا

ژووری هەواڵ

وەزیری بەرگری بەلجیکا رایگەیاند، دەبێت گەرووی هورمز بکرێتەوە بۆئەوەی کەشتییەکان بە ئازادی هاتوچۆ بکەن و هەناردەی نەوت و گاز دەستپێبکاتەوە.

تیۆ فرانکن، وەزیری بەرگری بەلجیکا بە ‘جەزیرە’ی راگەیاند، دەستپێشخەرییەکی بەریتانی-فەرەنسیمان لەبەردەستە بۆ هەڵگرتنەوەی مین لە گەرووی هورمز و گەڕاندنەوەی ئازادیی هاتوچۆی دەریایی لەو ناوچەیە.

فرانکن جەختی کردەوە لەوەی، دەبێت گەرووی هورمز بکرێتەوە و هەناردەی نەوت و گاز دەستپێبکاتەوە و ئێران واز لە هێرشکردنە سەر وڵاتانی خلیج بهێنێت.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەوە چەند ساڵە لەگەڵ ئەمریکا پشتگیری لە ئۆکرانیا دەکەن، وتیشی: ئەگەر لەناو ناتۆدا یەکگرتوو نەبین، هاوپەیمانێتییەکە هەڵدەوەشێتەوە.